بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ناسر کەنعانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەڤانی سەبارەت بە هەڵوێستی ئێران هەمبەر گۆڕاناکرییەکانی ئەم دواییەی عێراق و داگیر کردنی باڵەخانەی پەرلەمانی ئەو وڵاتە لەلایەن لایەنگرەکانی موقتەدا سەدرەوە، وتی: عێراق وڵاتێکی گەورە و گرینگی دراوسێی ئێمەیە. زۆر ئاساییە کە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییەی ئەو وڵاتە بە وردی و هەستیارییەوە شوێنگیری دەکەین.
ناوبراو جەختی کرد: ئێران بەردەوام لەسەر سەقامگیری و گرینگایەتی ئاسایشی ئەو وڵاتە گرینگەی دراوسێ، دۆست و برادەرە جەختی هەبووە و پێی وایە ئاسایشی عێراق، ئاسایشی ئێران و ناوچەکەیە. ئێمە بە هەستیاریەوە گۆڕانکارییەکانی ئەو وڵاتە شوێنگیری دەکەین.
ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە داهاتوویەکی نزیکدا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوە لە شرۆڤەی دوایین دۆخی دانوستانەکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان وتی: ئێران بەردەوام لە ڕێگای دانوستانەکان هەبووە، ڕەوتی دانوستانەکانی ڕەوتێکی لۆژیک دەزانین و لەسەر گەییشتن بە ڕێککەوتنێکی گشتی و سەقامگیری کە بەرژەوەندییەکانی ئیران بەتایبەتی بەرژەوەندی ئابووری لە چوارچێوەی ڕێککەوتنی ناڤۆکی دابین بکات. جەختمان هەیە.
ناوبراو زیادی کرد: لە ڕۆژانی ڕابردوو پەیامی جیاواز ئاڵوگۆڕ کرا. جۆزێف بورل لە ئەو بارەوە دەقێکی لەسەر دانوستانەکانی ڕابردوو پێشکەش کردووە و هەموو لایەنەکان وەریانگرتووە. ئێرانیش ئەو پێشنارانەی وەرگرتووە و ڕای خۆی لە ئەو بارەوە پێشکەش کردووە.
کەنعانی وتیشی: ئەو ئەگەرە هەیە کە ئێمە لە داهاتوویەکی نزیکدا بتوانین لەسەر دیاری کردنی کاتی دانوستانەکانیش بگەینە ئەنجام و ئەگەری هەیە خولێکی نوێ لە دانوستانەکان دەست پێبکەین.
بۆچوونی ئێوە