بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاسوار عەبدولواحید سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ لهپهیامێكى ڤیدیۆییدا ڕایگه‌یاند، ئیتر بەسە قبوڵکردنی زوڵم‌و ناحەقیو بێدەنگی‌و بێهەڵوێستی لەبەرامبەر دەسەڵاتێک کە بێباکو خەمساردە بەرامبەر مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیان".
ئاشكراشیكرد، "ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو گه‌وره‌ترین خۆپیشاندانى جه‌ماوه‌رى بۆ ڕاچڵهكاندنى ده‌سه‌ڵات له‌هه‌رێمى كوردستان به‌رپا ده‌بێت، پێویسته ئه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌ره موچه‌كه‌ى دواده‌كه‌وێت چیتر نابێت له‌ماڵه‌وه دابنیشێت‌و بێڕێزى قبوڵ بكات، خانهنشینانو گه‌نجانى بێكارو ده‌رچوى دامهمهزراو فه‌رمانبه‌رى گرێبه‌ست خۆبه‌خش، جوتیاران‌و خاوه‌ن ئۆتۆمبێلێكیش كه به‌نزینه‌كه‌ى له‌سه‌ر گران بووه بۆ سێ هێنده، كاسبكارێك كه ده‌یان جۆر باجى لێده‌سه‌نن، چیتر نابێت له‌ماڵه‌وه بن‌و بێده‌نگ دابنیشن به‌رامبه‌ر به‌و هه‌موو نادادیه‌ى هه‌یه".
سه‌رۆكى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ وتیشى:"پێویسته هه‌موو هێزه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانى كوردستان له‌پێناو چه‌ندین داواكاریی گشتیدا، جاڕى ڕاپه‌ڕینێكى سه‌رتاسه‌رى لێ بدهنو له‌و پێناوه‌شدا چاوه‌ڕێى به‌ده‌مه‌وه‌هاتنى هێزه‌كانى ئۆپۆزسیۆن‌و ڕه‌وه‌ندى كوردى‌و هه‌موو ئه‌وانه‌ین كه چاویان له‌ئاینده‌یه‌كى باشه بۆ خه‌ڵكى ئه‌م هه‌رێمه".
شاسوار عه‌بدولواحید ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، "ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ واده‌ى هه‌ڵبژاردنه گشتیه‌كان دیاریبكاتو باجه نایاساییهكانیش لا ببات‌و هه‌موو 25ى مانگێك موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران دابه‌شبكات‌و پله‌به‌رزكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانیش ده‌ست پێبكات، له‌گه‌ڵ دامه‌زراندنى فه‌رمانبه‌رانى گرێبهستو خۆبه‌خش".
ئه‌وه‌شى وت:"ده‌بێت خۆپیشاندان‌و ناڕه‌زاییه جه‌ماوه‌ریه‌كان بۆ به‌رده‌م ناوه‌نده گرنگه‌كانى بڕیار بێت له‌هه‌رێم چ له‌هه‌ولێر یان له‌سلێمانى، ده‌بێت هه‌موان ده‌نگمان یه‌كبخه‌ین، ئه‌م دۆخه خراپه جێگه‌ى قبوڵكردن نییه، له‌و ڕوهشهوه شه‌ممه لهههولێرو سلێمانى‌و بادینان‌و هه‌ڵه‌بجه‌و گهرمیانو ده‌ڤه‌رى ڕاپهڕینو خۆپیشاندانى سه‌رتاسه‌رى ئه‌نجامده‌درێت".
بۆچوونی ئێوە