AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٦ ١٠:٠٠

فالح فەیاز:

حەشدی شەعبی پشتیوانی لە سەروەری و سەقامگیری عێراق دەکات

حەشدی شەعبی پشتیوانی لە سەروەری و سەقامگیری عێراق دەکات

سەرۆکی حەشدی شەعبی، هێزەکانیی دەستەبەرکاری ئاشتی ناوخۆیی و ڕێگری لە دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی وەسف کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرۆکی حەشدی شەعبی عێراق لە لێدوانێکدا وتی کە ئەو هێزانە هەر لە کاتی دامەزرادنەوە هۆکارێکی ئەرێنی بۆ پاڵپشتی لە عێراق بوون و حەشد لە ڕێگری لە دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی ڕۆڵ دەگێڕێت.

فالح فەیاز جەختی کرد: حەشدی شەعبی دەستەبەرکاری ئاشتی ناوخۆیی و ڕێگری لە دروست بوونی شەڕی ناوخۆیی لە عێراقە و لە هەر شەڕێکی سیاسی ناوخۆیی وەکوو لایەنی سێهەم ڕۆڵ دەگێڕێت و پاڵپشت و پشتیوانی خەڵک وە سەروەری عێراقە.

ناوبراو سەبارەت بە بوونی داعش لە عێراق وتی: لایەنە بیانییەکان پاڵپشتی لە تیرۆریزم دەکەن. مەترسی داعش کەم بووەتەوە و چی دیکە مەترسی بۆ سەر ئاسایش و ئاشتی ناوخۆیی نییە.

News ID 42959

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha