AP ١٤٠١ گەلاوێژ ٤ ٠٩:٤٢

لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن؛

گرۆسی: ئێران درێژە دەداتە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی باندا

گرۆسی: ئێران درێژە دەداتە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی باندا

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە گفتوگۆ لەگەڵ سی ئێن ئێن وتی کە ئێران درێژە دەداتە پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی باندا بەڵام ئاژانس زانیاریی لەسەر هەوڵەکان بۆ چێ کردنی چەکی ئەتۆمی لەبەردەست نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕافائێل گرۆسی بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزری ئەتۆمی لە گفتوگۆ لەگەڵ مێدیایەکی ئەمریکی وتی کە زانیارییەک لەسەر هەوڵی ئێران بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی لەبەردەست نییە.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، گرۆسی زیادی کرد: ئێران ئێستاکە خەریکی پیتاندنی ئۆرانیۆم لە ئاستێکی بان و ڕێکخستنی سانتریفیوژی نوێیە.

ناوبرو درێژەی دا: ئێمە نازانین سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی ئێران چ روو دەدات. ئێران ئەبێ هەموو بەستێنەکانی پشکنین و چاوەدێری بۆ ئێمە خۆش بکات.

گرۆسی پاگەندەی کرد: دروست بوونی متمانە، چاوەدێرییە و قسەی خۆش کردن بەس نییە.

بەرپرسی گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناڤۆکی لە وەڵام بە پرسیارێک سەبارەت بە دانوستانە ناڤۆکییەکان وتی:ئەو دانوستانە هێشتا ئەنجامێکی نەبووە و ئەگەر شکسی بهێنێت دەچینە ناو کەشێکی زۆر ناڕوونەوە.

News ID 42930

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha