AP ١٤٠١ گەلاوێژ ١ ١٣:٢٦
لافاو لە ئێران 15 کەسی کوشت

فەرمانداری شاری ئێستێهبان سەر بە پارێزگای فارس وتی: لافاوی هاوینە لە شاری ئێستێهبان بووە هۆی کوژرانی 15 کەس و ونبوونی 8 کەسی دیکە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر یووسف کارگەر، رایگەیاند: ڕووداوی لافاو لە شاری ئێستێهبان تا ئێستا 15 کوژراو(12 کەسیان ناسراوەتەوە و سێ کەسیان هێشتا نەناسراوەتەوە) و 8 ونووبووی بەدواوە بووە.

ناوبراو درێژەی دا: نزیک بە کاتژمێر 18 و 30 خولەک بارینی باران لە بەشی سەرووری ڕووباری ڕودبال دەستی پێکرد و ئەو بارانە بووە هۆی روودانی لافاوی هاوینە.

کارگەر سەبارەت بە خەسارەکان بە بەشی کشتوکاڵیش وتی: لە ئەو بەشەشدا خەسار هەیە بەڵام خانووەکان تووشی کێشە نەبوون.

News Code 42895

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha