نوری مالیکی کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق

هاوپه‌یمانى دەوڵەتی یاسا بەفەرمی نوری مالیکی بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراق کاندیدکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەشێوەیەکی فەرمی، نوری مالیکی سه‌رۆكى هاوپه‌یمانێتیه‌كه‌ى وەک کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاندید کرد.

هه‌روه‌ك جه‌خت له‌وه‌شكراوه‌ته‌وه‌، ڕێکارە فەرمییەکان، پاش هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار دەستپێدەکات.

ئه‌م ڕاگه‌یه‌نراوه‌ى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا له‌كاتێكدایه‌، دوێنێ دوشه‌ممه‌ محەمەد سەیهود پەرلەمانتەری دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند، لەکۆبوونەوەی ڕۆژی پێشتریاندا، بەکۆی دەنگ (نوری مالیکی)یان وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران دیاریکردووە.

ئه‌وه‌شى ڕاگه‌یاندبوو، "لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر خێراکردنی پێکهێنانی حکومەت کردووە، هەروەک هیواشی خواستبوو کە هەردوو حزبی کوردی (پارتی‌و یەکێتی) لەسەر کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار ڕێکبکەون، چونکە پۆستی سەرۆک کۆمار بۆتە ڕێگر لەپێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق".

News Code 42668

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha