AP ١٤٠١ پووشپەڕ ٩ ١٣:٣٧

بەرپرسێکی باڵای هەرێم:

تورکیا به‌شێوه‌یه‌كى چڕ ده‌ستیكردووه‌ به‌بڕینه‌وه‌ى داره‌ ده‌گمه‌نه‌كانى هه‌رێمی کوردستان

تورکیا به‌شێوه‌یه‌كى چڕ ده‌ستیكردووه‌ به‌بڕینه‌وه‌ى داره‌ ده‌گمه‌نه‌كانى هه‌رێمی کوردستان

حکومەتی هەرێم بێدەنگه‌ و تورکیاش به‌شێوه‌یه‌كى چڕ ده‌ستیكردووه‌ به‌بڕینه‌وه‌ى داره‌ ده‌گمه‌نه‌كانى هه‌رێمی کوردستان.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، به‌رپرسێكى باڵاى یه‌كێتیش هۆشداریده‌دات‌و په‌یامێك ئاراسته‌ى حكومه‌تى هه‌رێم‌و ده‌كات‌و ده‌ڵێت:"تا له‌ده‌ست ده‌رنه‌چووه‌، فریاكه‌ون".

غەیاس سورچی بەرپرسی ڕاگەیاندنی مەڵبەندی موسڵی یەکێتیی لەلێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، "بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن خەڵکی ناوچەکەوە پێماندراوە، تورکیا لەهەردوو دیوی سنووری تورکیاو هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەردەوام خەریکی پڕۆسەی بڕینەوەی دارستانەکانە، بەشێوەیەک هەندێک ناوچەی سنوریی، بەتەواوەتى ڕووتکراونەتەوەو هیچ درەختێکی لێنەماوە، ئێستاش لە(دۆڵی شەش داران‌و دۆڵی بەسئاغا) پڕۆسەکە بەردەوامە".

بەوتەی سورچی، "ماوەی چەند مانگێکە هێزەکانی تورکیا دارو درەختی ناوچەکە دەبڕێتەوەو بەمەبەستی فرۆشتنی لەهەرێمه‌وه‌، هەناردەی تورکیای دەکەن، ژمارەی ئەو درەختانەی ڕۆژانە دەبڕدرێتەوە ئێجگار زۆرە".

ئەوەشی وتووە، "هەندێک کۆمپانیای تورکیی هەیە بەپێی داواکاریی، چەند جۆرێکی دیاریکراوی درەخت لەچیاکانی کوردستان دەبڕنەوە، ته‌نانه‌ت واى لێهاتووه‌، تورکەکان لەچیاکانی کوردستان بەدوای هەندێکجۆر درەختی زۆر دەگمەندا دەگەڕێن‌و بازرگانییان پێوەدەکەن".

ئەو بەرپرسەی یەکێتیی لەموسڵ باسی لەوەکردووە، "زۆر پێویستە پێش ئەوەی کارەکە لەدەستدەربچێت، چارەسەربکرێت، بەوپێیەی بڕینەوەی دارستانەکان‌و ڕوتانەوەی خاک ڕۆڵی هەیە لەزیادبوونی گۆڕانکاریی کەشوهەواو شەپۆلەکانی خۆڵبارین".

باسی لەوەشکردووە، "لەگەڵ ئەوەشدا تائێستا حکومەتی هەرێم‌و هیچ ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنیی‌و پارتە سیاسییەکان هەڵوێستیان بەرامبەر بەو پێشێلکارییەی تورکیا لەهەرێمی کوردستان پیشان نەداوە

News ID 42612

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha