بەرانبەر دەستێوەردانەکانی ئیسرائیل لە ناوچەکە کاردانەوە دەنوێنین

سەرۆکی ئەرکانی هێزە چەکدارەکان وتی: ئەندامێتی ئیسرائیل لە سێنتکام و جێگیر کردنی جیهازات و ئامادەبوونی لە مانۆڕەکان بەستێن بۆ دروست کردنی هەڕەشە بۆ سەر ناوچەکە دەزانین و لە بەرانبەریان کاردانەوە دەنوێنین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر محەمەد باقری سەرۆکی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان لە دیدار لەگەڵ نەدیم ڕەزا، سەرۆکی کومیتەی هاوبەشی ئەرکانی ئەرتەشی پاکستان ڕایگەیاند: بێ گومان لە ساڵانی دوایی بە هەوڵی فەرماندە و بەرپرسانی دوو وڵاتەکە پێوەندی دوولایەنە گەشەی کردووە و ئەو پێوەندییە ئەبێ تۆکمەتر ببێتەوە و بەردەوام بێت.

سەرلەشکەر باقری بە وتنی ئەوەی کە ئەو ناوچەیەی کە ئێران و پاکستانی تێدایە تووشی دەستێوەردانی بیانی خۆر دەبێتەوە و لە سەرووی هەمووی دەستیوەردانەکان ئیسرائیلە، وتی: ئەو ڕژێمە بە بەڕێوەبردنی گەڵاڵەگەلێک بەدوای دروست کردنی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و دەستخستنی ئامانجی دەستێوەردانانەیە.

ناوبراو ئەندامێتی ئیسرائیل لە سێنتکام و جێگیر کردنی جیهازات و ئامادە بوونیان لە مانۆڕەکانی هۆی دروست بوونی بەستێنی هەڕەشە بۆ ناوچەکە وەسف کرد و زیادی کرد: ئێمە ئەو هەڕەشەگەلە قبووڵ ناکەین و بەدڵنیاییەوە لە بەرانبەریاندا کاردانەوەمان دەبێت.

News Code 42577

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha