هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر مەیدانە نەوتییەکانی عێراق بێ وەڵام نامێنێتەوە

ئەمینداری گشتی کەتیبەکانی ئیمام عەلی هێرشەکانی ئەم دواییە بۆ سەر مەیدانە نەوتییەکان لە عێراقی هەوڵی خراپکارانە وەسف کرد و هۆشداریی داکە ئەو هێرشانە بێ وەڵام نامێنێتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئێرس نیوز، شەبل زەیدی لە بەیاننامەیەکدا نووسی: هێرش بۆ سەر مەیدانە نەوتییەکان و ئەو کۆمپانیاگەلە کە گرێبەستیان لەگەڵ حکومەتی ناوەندی هەیە، هەوڵی خراپکارانەیە کە ژیرخانە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە دەکاتە ئامانج و بێ وەڵام نامێننەوە.

زوبەیدی زیادی کرد: ئێمە لە بەرانبەر ئەو هێرشانە بەس پشت بە ئیدانە کردن نابستین، بەڵکوو ئەبێ هۆکارەکانی ئەو هێرشانە وەکوو هۆکارەکانی لەناوبردنی دارایی گشتی سزا بدرێن.

News Code 42554

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha