عێراق یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلار پارەی قەرزی گازی ئێرانی دایەوە

وەزیری نەوت بە ئاماژە بە وەرگرتنەوەی قەرزی یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری هەناردە کەندی گازی ئێران لە عێراق، وتی: داهاتە دراوییەکانی هەناردە کردنی گاز 90 لەسەد زیادی کردووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەواد ئەوجی لە تویتێکدا نووسی: بەختەوەرانە بە دیپلۆماسی چالاکی وزە و دوای چەند مانگ گفتوگۆ، چەند کاتژمێر پێش، یەک ملیار و 600 ملیۆن دۆلاری قەرزە دواکەوتووەکانی ساڵانی ڕابردووی گاز لە لای عێراقمان وەرگرتەوە.

ناوبراو درێژەی دا : لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە چاو ساڵی ڕابردوو، ڕێژەی هەناردە کردنی گاز سەدا 25 و وەرگرتنەوەی داهاتە دراوییەکانی ئێران سەدا 90 زیادی کردووە.

News Code 42424

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha