هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ژێرخانییەکانی سووریا پێشێل کرانی سەروەرییە

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ژێرخانییەکانی سووریا، نەک پێشێل کرانی سەروەری سووریایە، بەڵکوو پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دوای هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر فڕۆکەخانەی دیمەشق، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ هاوتا سووریاییەکەی خۆی، دەستدرێژی ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری عەرەبی سووریای بە توندی ئیدانە کرد و جەختی کرد: کۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوام لە پاڵ حکومەت و گەلی سووریا و بووە و دەمێنێتەوە.

وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: بەردەوام بوونی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر دامەزراوە ژێرخانییەکانی سووریا لەوانە فڕۆکەخانەکان، بەندەر و ناوەندە گرینگەکانی دیکە، نەک هەر پێشێل کرانی ئاشکرای سەروەری و یەکپارچەیی سووریایە، بەڵکو بە پێچەوانەی یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکانە.

مێقدادیش لە ئەو گفتوگۆیەدا وتی: ئەو هێرشانە بە مەبەستی بووژانەوە داعش و گرووپە تیرۆریستیەکانی دیکەیە و ورەی گەلی سووریا بەرانبەر داگیرکاری و تیرۆریزم بەرزتر دەکات.

News Code 42349

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha