AP ١٤٠١ جۆزەردان ٦ ٠٥:٢٧

بە فرۆکەی جەنگی؛

تورکیا ئامێدی بۆردومان کرد/ شەهید بوونی دوو منداڵ

تورکیا ئامێدی بۆردومان کرد/ شەهید بوونی دوو منداڵ

توركیا گوندی زێوەسەری نێروەیی لە ناحەیی بامەڕنێی سەر بە قەزای ئامێدی لە پارێزگای دهۆك بۆردومان كرد و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان دوو کەس شەهیدبوون.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،پەیامنێری شارپرێس رایگەیاند، ئێوارەى دوێنێ فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردومانى نزیک سەیرانگای نێروەی لە سنوری بامەڕنێ کردوەو دوو منداڵ شەهید بوون و دوو هاوڵاتیش برینداربوون.

ئاماژى بەوەشکرد، دوو شەهیدەکە هەردووکیان منداڵن و یەکێکیان شەش ساڵەو ئەوى دیکەشیان چوار ساڵە.

بۆردومانەکە لەکاتێکدا بووە کە ئاهەنگێکى هاوسەرگیری لەناوچەکە بەڕێوەچووەو بۆردوومانەکەش نزیک ئاهەنگەکە بووە.

News ID 42163

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha