براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی شانۆ کوردی سەقز ناسێندران

کەس و گرووپە براوەکانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز ناسێندران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ڕێوڕەسمی کۆتایی فێستیڤاڵی نێودەوڵەت یشانۆی کوردی سەقز ڕۆژی سێشەممە 27 ی گوڵان لە هۆڵی پەردیسی سینەمایی مێهری ئەو شارە بەڕێوەچوو.

لێژنەی ناوبژیوانانی ئەو فێستیڤاڵە خەڵاتی دیزاینی شانۆیان بەخشیە شانۆی "هاری" لە ئەفشین خدری.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری ژن بەخشرایە نەرمین سەلاحی بۆ شانۆکانی جورئەت و حەقیەت و ئازین حاجی میرزایی بۆ شانۆی هاری.

خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بەخشرایە داریووش ڕەفیعی بۆ شانۆی سیاساڵ و فەرمان مەحموود بۆ شانۆی گێژەن.

هادی بەهرامی خەڵاتی باشترین نووسەری بۆ نووسینی شانۆی جورئەت و حەقیقەت بردەوە.

پەرویز ئەحمەدی دەرهێنەری سیاساڵ وەکوو باشترین دەرهێنەر خەڵات کرا.

هەروەها لێژنەی ناوبژیوانانی حەڤدەهەمین فێستیڤاڵی شانۆی کوردی سەقز، دوو شانۆی "سیاساڵ" و "ئاژەڵ" یان بۆ بەشدار لە فێستیڤاڵە نەتەوەیی و نێودەوڵەتییەکان هەڵبژارد.

News Code 42034

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =