بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەدا هێزی زەوینی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە تێکشکانی تیمێکی تیرۆریستی لە بانە هەواڵی دا و رایگەیاند: بە ناسین و بەدەست هێنانی زانیاری، تیمێکی چەکداری تیرۆریستی کە بەدوای خراپەکاری بوون، لە بانە ناسێندران و ٥ کەس لە ئەندامانی قۆڵبەست کران.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، ژمارەیەک چەک و جیهازاتی سەربازی ئەم تیمەش لە لایەن قەرارگای حەمزەی سەیدوشوهەداوە زەوت کرا.
Your Comment