دەستمان لە سەر پەلەپیتکەی چەک ئامادەی چوون بۆ فەلەستینین

سکرتێری گشتیی بەرخۆدانی ئیسلامی نوجەبای عێراق بە بۆنەی ساڵوەگەڕی شەڕی شمشێری قودس داکۆکی کرد: چەک لە دەست ئامادەی چوون بۆ فەلەستینین.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ ئەکرەم ئەلکەعبی روو لە خەڵک و گرووپەکانی بەرخۆدانی غەزە، وتی: چەک لە دەست ئامادەی چوون بۆ فەلەستینین.

ئەو وتیشی: ئەم بزووتنەوەیە لە هەموو بوارەکانی سەربازی، زانیاری و لۆجیستیکی ئامادەی یارمەتی دان بە شەرڤانە فەلەستینییەکانە.

ناوبراو هەروەها داکۆکی کرد: گەر ئامانج و نیشتمان یەکێک بێت، بەغدا هەمان قودس و قودس هەمان بەغدایە. جیاوازییەک لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیلدا نییە، دوژمن یەکێکە.

هەروەها روونی کردەوە: ئێمە بە ئاشکرایی رایدەگەینین ئامادەی رۆڵگێڕان بۆ بەرگری لە قودسین. جارێکیتر بە فەلەستینییەکانی رایدەگەینین لە پەناتان داین و لە هەموو بوارەکاندا پشتیوانیتان لێ دەکەین.

News Code 41917

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha