زانکۆی کوردستان پلەی ١٨٨٦ی جیهانی بەدەست هێنا

بە پێێ راگەیندراوی ناوەندی ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان، زانکۆی کوردستان پلەی ١٨٨٦ی لە نێوان زانکۆکانی جیهان بە دەست هێنا.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، پێگەی زانکۆی کوردستان لە نێوان زانکۆکانی جیهان بە پێی ریزبەندی سایماگو و ریزبەندی زانکۆکانی جیهان بەرز بۆتەوە. بە پێی نوێترین ریزبەندی سایماگو لە ساڵی ٢٠٢٢، زانکۆی کوردستان ٥٧ پلە پێش کەوت و پێگەی ٦٩١ی جیهانی بە دەست هێنا. هەروەها لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان پلەی ١٨٨٦ی جیهانی بۆ خۆی دەستەبەر کرد.

لە ریزبەندی سایماگو، زانکۆکان بە پێی پێوەرەکانی لێکۆڵینەوە، داهێنان و لایەنی کۆمەڵایەتی هەڵدەسەنگێندرێن. هەروەها زانکۆکان لە ریزبەندی زانکۆکانی جیهان بە پێی چۆنایەتی فێرکاری، کاروباری دەرچووان، ئاستی لیژنەی زانستی و لێکۆڵینەوە هەڵدەسەنگێندرێن.

News Code 41900

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 9 =