ڕێوڕەسمەکانی جێژنی رەمەزان لە کوردستان/نوێژی جەماعەت و سەردانی خزمان

خەڵکی کوردستان پاش کۆتایی هاتنی مانگی ڕەمەزان، لە رۆژی جێژندا سەردای یەکتر دەکەن و گەردن ئازایی لە یەکتر دەخوازن و لە مزگەوتەکان، نوێژی جێژن بەڕێوە دەبەن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موسڵمانان بە پێی ئەرکێک کە خودا لە قورئاندا لەسەریان فەرزی کردووە، لە ساڵدا یەک مانگی بەڕۆژوو دەبن. ئەو مانگە لە هەر وەرزێکی ساڵ بێت و بە هەر چەند کاتژمێر ئەبێ بەڕۆژوو بن و خۆیان ببوێرن لە خواردن و خواردنەوەی هەر شتێک. تەنانەت موسڵمانان لە هەر شوێنێک لەسەر گۆی زەویەوە بن ڕۆژوو گرتن لەسەریان فەرزە.

فەرز کردنی ڕۆژوو لە سەر موسڵمانان هەر ئەو جۆرە کە خودا لە قورئاندا هێناویە هۆکاری جیاوازی هەیە، لەوانە پشوودان بە جەستە لە زۆر بوارەوە، تێگەییشتن لە نەداری هەژاران و چینی دەست نەڕۆیشتووی کۆمەڵگا، ڕاهێنانی جەستە بە دۆخی سەخت و هتد کە هەموویان لە باری پزیشکیشەوە پشت ڕاست کراونەتەوە.

شەوانی قەدر پێش جەژن

لە ئەو مانگەدا جودا لە بەڕۆژوو بوون موسڵمانان هەوڵ دەدەن بۆ کاری خێر لەوانە تێر کردنی هەژاران و خوێندنی نوێژی تەراوێح و دانیشتن و دۆعا و نزا کردن لە شەوانی قەدر و ... .

دوایین ڕۆژی مانگی ڕەمەزان خەڵک لە ئەو ڕۆژەدا خۆیان بۆ ڕێوڕەسمی جێژنی ڕەمەزان ئامادە دەکەن و جلی ڕێکوپێک لەبەر دەکەن، ئامادەکاری بۆ لێنانی خۆراکی تایبەت دەکەن، خەڵکی داوەت دەکەن بۆ ماڵی خۆیان و ...

کە مانگی ڕەمەزان تەواو بوو، ڕۆژێک دوای ئەوە دەبێتە جێژنی ڕەمەزان موسڵمانان لە ئەو ڕۆژەدا پێش لە هەر شتێک بە خاوێنی و جلی ڕێکوپێکەوە دەچنە مزگەوت و نوێژی تایبەتی جێژن دەکەن و لە کۆتاییدا دەست لە ملی یەک دەکەن و گەردن ئازایی لێک دەخوازن.

ژنانیش هەر لە شەوی پێشەوە چێشتی تایبەتی جێژن لێدەنێن و بۆ نانی بەیانی لە ئەو چێشتە تایبەتە دەخۆن و دوای ئەوە ئیدی دەست دەکەن بۆ چوون بۆ ماڵ دراوسێ و جیرانەکان و خزم و کەسوکاریان بۆ جێژن موبارەکی و گەردن ئازایی.

قەوڵاندنی سەرفیترە

یەکێکی تر لە ئەو شتانە کە خودا لە سەر موسڵمانان فەرزی کردووە سەرفیترەیە. بە پێی ئەوەی کە خودا فەرمانی داوە هەر بنەماڵەیەکی ئاسایی ئەبێ بە ژمارەی ئەندامانی بنەماڵەکەی و پێی هەڵاوسان هەر ساڵە پارەیەک بدەنە چینی هەژار بۆ دابین کردنی ژەمێکی خۆراکیان.

News Code 41799

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 10 =