بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە هەواڵدەری وەفا، سەربازانی ئیسرائیلی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەی نامرۆڤانە هێرشیان کردە سەر مزگەوتی ئەقسا. دوای ئەو هێرشە، پێکدادانی تون لە نیوان فەلەستینییەکان و ئیسرائیلییەکان هاتە ئاراوە.
بو گوێرەی ئەم ڕاپۆریە، وەزارەتی تەندروستی فەلەستین ڕایگەیاند کە سەربازانی ئیسرائیلی گوللەی پلاستیکییان لە دژی ئامادەبووان لە مزگەوتی ئەقسا بەکار هێناوە و لە ئەنجامدا 12 فەلەستینی بە توندی بریندار بوون.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی حەماس لە بەیاننامەیەکدا جەختی کرد دووپات کردنەوەی هێرشی شارۆچکە نشینان بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا، هەرگیز نابێتە هۆ بەڕێوەچوونی گەڵاڵەی دابەش کردنی کاتی و ژووریی ئەو مزگەوتە یان گۆڕینی شناسی ئیسلامی.
Your Comment