ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ دەرکردنی داگیرکەران لە خاکی عێراق راناگیرێت

سەرۆکی شورای سیاسی بزووتنەوەی نوجەبای عێراق وتی: ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ دەرکردنی داگیرکەران لە خاکی عێراق راناگیرێت.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شێخ عەلی ئەسەدی داکۆکی کرد: ئێمە دڵنیاین کە پرۆژە و پیلانی ئەمریکی- زایۆنی دژی حەشدی شەعبی بوونی هەیە.

ئەو وتیشی: ئەمریکا بڕواپێکراو نییە و بە پێی زانیارییەکانی ئێمە، ئەوان هێشتا لە عێراق دان و پشتیوانی لۆجیستیکی وەردەگرن بۆیە داکۆکی دەکەین ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆ دەرکردنی داگیرکەران لە خاکی عێراق راناگیرێت.

ناوبراو راشیگەیاند: ئاڵۆزی دۆخی ئێستای عێراق ئاکامی سیاسەتی داگیرکەرانە. پێشتریش کەسایەتییەکانی بەرخۆدانی عێراق داکۆکیان کردبووە سەر پێویستیی دەرکردنی هێزەداگیرکەرە ئەمریکییەکان لە خاکی عێراق.

News Code 41733

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha