هیچ شتێک ناتوانێ پێوەندی نێوان ئێران و عێراق تووشی کێشە بکات

سەرۆک کۆماری ئێران وتی: ئێران و عێراق بۆ گەشەی پێوەندی هەمە لایەنە ئیرادەی جیدییان هەیە و هیچ شتێک ناتوانێ پێوەندی قووڵی نێوان ئەم دوو وڵاتە تووشی کێشە بکات.

بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم رەییسی لە دیدار لە گەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆک پارلەمانی ئێران وتی: ئێران و عێراق بۆ گەشەی پێوەندی هەمە لایەنە ئیرادەی جیدییان هەیە و هیچ شتێک ناتوانێ پێوەندی قووڵی نێوان ئەم دوو وڵاتە تووشی کێشە بکات.

ئەو وتیشی: پارلەمانی عێراق دەتوانێ ببێتە شوێنێک بۆ گەشەی هاوکاری پارلەمانیی وڵاتانی دراوسێ و ناوچە و کۆماری ئیسلامی ئێرانیش لەم بوارەدا یارمەتیدەر دەبێت.

ناوبراو وێڕای ئاماژە بەوەی کە یەکگرتوویی ڕەوت و بزووتنەوەکان لە عێراق رەمزی سەرکەوتنی ئەم وڵاتەیە، روونی کردەوە: پێک هێنانی قەڵشت نێوان ئایینەکان و هۆزەکان دزەی دوژمنان و بە قوربانی کردنی بەرژەوەندی وڵاتانی بەدواوە دەبێت.

محەمەد حەلبووسیش لەم دیدارەدا وتی: شاندی هاوڕێی من لە هەموو گرووپ و ئایینە جۆربەجۆرەکان پێک هاتوون و ئەمەش نیشاندەری خواستی هەموو عێراقییەکان بۆ پتەو کردنی پێوەندی لە گەڵ ئێرانە.

ئەو وتیشی: هەردوو وڵات رۆژانێکی سەختمان تێپەڕاندووە و دەبێ بە هاوکاری یەکترەوە داهاتوویەکی جیاواز بۆ خەڵکی وڵاتەکەمان بخولقێنین و هەوڵ بدەین ئێران و عێراق هاوڕێی ڕۆژانی سەختی یەکتر بن.

News Code 41714

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 4 =