بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تایمزی ئیسرائیل، دیپلۆماتێکی باڵای ئیسرائیلی بە ئامانە بە دۆخی دانوستانە ناڤۆکییەکان لە ڤیەنا ئاشکرای کرد کە بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن بە هاوتا ئەورووپییەکانی خۆیان ڕایانگەیاندووە کە واشنتۆن نایەوێت ناوی سپای پاسداران وەکوو بەشێک لە دانوستانەکان لە لیستی تیرۆریستی بهێنێتە دەرەوە.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە پاگەندەی کرد کە دانوستانە ناڤۆکییەکان ئێستا گەییشتووەتە بنبەست کە زیاتر بە بۆنەی داخوازی ئێران لە واشنتۆن لەسەر لابردنی ناوی سپا لە لیستی ڕێکخراوی تیرۆریستیە بیانییەکانە و تێلاڤیڤش بە شێوەی ڕاشکاوانە و تایبەت لە دژی ئەو هەوڵانە لۆبی کردووە.
دیپلیماتە زایۆنییەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت، پاگەندەی کردووە کە سەرەڕای پەیامێک لە ئەمریکا بۆ دانوستانکارە ئەورووپییەکانی ناردووە، دەوڵەتی بایدن هێشتا نایەوێت ناوی سپای قودس لە لیستی گرووپە تیرۆریستییەکان بهێنێتە دەرەوە.
Your Comment