AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٣١ ١٥:٠١

دوای ماوەیەک ڕاگیران؛

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە لە یەکەمی گوڵانەوە دەست پێدەکاتەوە

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە لە یەکەمی گوڵانەوە دەست پێدەکاتەوە

بەرپرسی فڕۆکەخانەکانی پارێزگای کوردستان لە دەسپێکردنەوەی گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە لە یەکەمی گوڵانەوە هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمیر عەباس نەزەری زادە ڕایگەیاند: بەداخەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە لە مانگی ڕێبەندانەوە تا ئێستا بەهۆی داواکارییە داراییەکانی نێوان کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەتی پێشکەشکاری خزمەتگوزاری هۆڵدینگ بە کۆمپانیاکانی چالاک لە ئەو فڕۆکەخانە هەڵوەشابووەوە.

ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵی ڕابردوودا 450 گەشت لە ڕێگای فڕۆکەخانەی سنەوە ئەنجام درا و نزیک بە 27 موسافر لە ڕێگای ئەو فڕۆکەخانەوە جێبەجێ کران.

بەرپرسی فڕۆکەخانەکانی پارێزگای کوردستان ڕایگەیاند: بە پێی بەرنامەی ڕاگەیێندراو لە سەرەتای مانگی گوڵانەوە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سنە لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە و پێنجشەممە و هەینی دەست پێدەکاتەوە.

نەزەری زادە وتیشی: ئەو گەشتانە لە ڕۆژانی یەکشەممە و هەینی لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانی قشم ئەیر و لە ڕۆژانی دووشەممە و پێنجشەممە لەلایەن کۆمپانیای فڕۆکەوانی ئاسمانەوە ئەنجام دەدرێت.

News ID 41641

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha