کۆبوونەوەی شاندی هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان بۆ چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی

ئەندامانی شاندی هاوئاهەنگی شیعە بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە بنبەست سیاسی لە ئەو وڵاتە لەگەڵ ژمارەیەک لە هاوپەیمانییە سیاسییەکان دیدار و گفتوگۆیان کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، ژمارەیەک لە ئەندامانی شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانی عێراق شەوی ڕابردوو کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ هەندێک لە هاوپەیمانییە سیاسییەکان بە مەبەستی چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی لە ئەو وڵاتە، بەڕێوە برد.

بە گوێرەی ئەم ڕاپۆرتە، کۆبوونەوەی نێوان ئەندامانی شاندی هاوئاهەنگی و لایەنە سیاسییەکان لە نووسینگەی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا بەڕێوە جوو. لە ئەو دیدارەدا، دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق تاوتوێ کرا.

مێدیا عێراقییەکان ڕایانگەیاند هاوپەیمانیگەلێک وەکوو ئیتحاد وەتەنی و هاوپەیمانی عەزم لە ئەو دیدارە بەشدار بوون. شاندی هاوئاهەنگی بەیاننامەیەکی لە ئەو بارەوە بڵاو کردەوە. لە ئەو بەیاننامە هاتووە: لایەنە بەشدار بووەکان لە کۆبوونەوەی هاوبەشدا لەسەر پێداویستی هەوڵدان بۆ چوونە دەرەوە لە بنبەستی سیاسی لە عطارق جەختیان کرد.

لە دریژەی ئەو بەیاننامەی هاتووە: بەشداربووان لە ئەو کۆبوونەوە داوایان لە هەموو هێزە نەتەوەییەکان کرد تا بەرژەوەندی نەتەوەیی بخەنە پێش بەرژەوندی خۆیانەوە و بە پێێ نەخشەڕێیەکی دیاری کراو بۆ پێکهێنانی حکومەت بچنە پێشەوە.

News Code 41628

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 0 =