AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٨ ١٣:٠٤

خانمە بەسکێتباڵیستەکانی کوردستان گەییشتنە فیناڵی خولی دەستە یەک

خانمە بەسکێتباڵیستەکانی کوردستان گەییشتنە فیناڵی خولی دەستە یەک

یانەی باسکەی خانمانی کەبابی شەیدای سنە بە سەرکەوتن بەرانبەر مۆڵتی کافەی مەشهەد گەییشتنە قۆناغی کۆتایی خولی دەستە یەکی ئێران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، قۆناغی نیوەکۆتایی کێبڕکێیەکانی باسکەی خولی دەستە یەکی خانمان شەوی یەکشەممە لە سنە کۆتایی هات.

لە قۆناغی نیوە کۆتایی کێبڕکێیەکانی باسکەی خولی دەستە یەکی خانمان شەوی شەممە لە هۆڵی ئازادی شاری سنە، دوو یانەی کەبابی شەیدانی کوردستان و مۆڵتی کافەی مەشهەد کێبڕکێیان کرد.

خانمە بەسکێتباڵیستەکانی کوردستان لە کۆی سێ کێبڕکێی خۆی لەگەڵ ڕکابەری خۆراسانی توانیان دوو یاری ببەنەوە و بگەنە فیناڵی ئەم خولە لە کێبڕکێیەکان.

نوێنەری کوردستان لە دیداری کۆتایی بۆ دیاری کردنی قارەمانی ئەو کێبڕکێیانە دەچێتە کێبڕکێی یانەی زەوب ئاهەنی ئیسفەهان.

News ID 41603

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha