AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٧ ١٣:١٦

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە گفتوگۆی تەلەفۆنی لەگەڵ ئسیماعیل هەنیە؛

ئیسرائیل لاوازتر لە ئەوەیە کە لە بەرانبەر خەڵکی فەلەستین بوەستێت

ئیسرائیل لاوازتر لە ئەوەیە کە لە بەرانبەر خەڵکی فەلەستین بوەستێت

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: ئەوەی کە لە مزگەوتی ئەقسا ڕووی دا، نیشاندەری زیندوو بوونی بەرخۆدانی خەڵکی قارەمانی فەلەستین و داماوی ئیسرائیلییەکانە

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لە گفتوگۆیەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسماعیل هەنیە، سەرۆکی نووسینگەی سیاسی بزووتنەوەی بەرخۆدانی ئیسلامی، حەماس، وێڕای دەربڕینی ڕێز بۆ هەموو شەهیدانی فەلەستین و بەرخۆدان، دەستدرێژی بۆ سەر مزگەوتی ئەقسا لەلایەن ئیسرائیلەوەی سەرکۆنە کرد.

وەزیری دەرەوەی ئێران جەختی کرد: ئەوەی کە لە مزگەوتی ئەقسا ڕووی دا، نیشاندەری زیندوو بوونی بەرخۆدانی خەڵکی قارەمان و دلێری فەلەستین و داماوی زایۆنییەکانە.

ئەمیر عەبدوڵڵاهیان ڕایگەیاند: بێ گومان ئیسرائیل لاوازتر لە ئەوەیە کە بتوانێت لە بەرانبەر خەڵکی فەلەستین تاقەت بگرێت.

وەزیری دەرەوەی ئیران لە بەشێکی دیکە لە قسەکانیدا زیادی کرد: ئەمڕۆکە بەرخۆدان لە باشترین دۆخدایە لە حاڵێکدا ئیسرائیل لە لاوازترین دۆخی خۆیدایە.

News ID 41594

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha