AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٢٦ ١٠:١٣

ئەندامێکی یەکێتی:

هەولێر سیاسەتی برسی هێشتنەوەی خەڵکی کوردستان پەیڕەو دەکات

هەولێر سیاسەتی برسی هێشتنەوەی خەڵکی کوردستان پەیڕەو دەکات

ئەندامێکی یەکێتی نیشتمانی، هەولێری بەرپرسی دواخستنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم وەسف کرد و جەختی کرد کە حکومەتی هەرێم سەرەڕای بەهای بەرزی نەوت، سیاسەتی برسی هێشتنەوەی خەڵکیش پەیڕەو دەکات.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە ئەلمەعلوومە، ڕێزان شێخ دلێر ڕایگەیاند: سەرەڕای پێدانی مووچە لەلایەن بەغداوەبە هەولێر، هەموو فەرمانبەرانی هەرێم لە دواخستنی مووچەکەیان ئازار دەبینن.

شێخ دلێر بە وتنی ئەوەی کە دواخستنی مووچەی فەرمانبەران بەس هی پارێزگای سلێمانی نییە، زیادی کرد: فەرمانبەرانی هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان مووچەکەیان دواخراوە و سەرەڕای بەرز بوونەوەی نرخی نەوت، مووچەی ئەو فەرمانبەرانە هەر دوو مانگ جارێک دەدرێت.

ناوبراو جەختی کرد کە حکومەتی هەرێم و بەتایبەتی دوای ڕێکەوتن لەگەڵ هاوپەیمانی پارتی لەگەڵ ڕەوتی سەدر و سیادە، سیاسەتی برسی هێشتنەوەی خەڵلی هەرێمیان گرتووەتە پێش.

News ID 41583

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha