بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەرلەشکەر سەید یەحیا سەفەوی لەم بارەوە وتی: سەردەمێکی نوێ لە جیهان دەستی پێ کردووە و دۆخی ئێستا و شەڕی رووسیا و ئوکراین پاش شەڕی دووهەمی جیهانی بەم لاوە بێ وێنە بووە.
ئەو وتیشی: چارەنووسی جوغرافیایی رووسیا و ئوکراین پێکەوە گرێ دراوە و گەر ئەمریکییەکان و ناتۆ دەیانتوانی ئوکراین بکەنە ئەندامی ناتۆ، مۆسکۆ دەکەوتە مەترسییەوە بۆیە ڕوانینی رووسیا بە ئوکراین بە سەرنج دان بە ئاسایشی نیشتمانی ئەو وڵاتەیە.
سەرلەشکەر سەفەوی روونی کردەوە: جگە لە روانینی ژئۆستراتیژیک، رووسیا ڕوانینێکی مێژوویی بە ئوکراینیش هەیە چونکوو رووسیا سەرەتا لە کی ئێفەوە پێک هاتووە و ئەم شارە یەکەمین پایتەختی رووسیا بووە.
سەفەوی هەروەها وێڕای ئاماژە بە دەرفەت و مەترسییەکانی سەر کۆماری ئیسلامی، وتی: بە بڕوای من ساڵی ١٤٠١ ساڵی دەرفەتەکان لە ئاستی نەتەوەیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی بۆ ئێرانە و پێویستە لەم دەرفەتانە بە شێوەیەکی وشیارانە کەڵک وەربگرین.
ئەو وتیشی: دەبێ بە ڕوانینێکی ستراتیژیک و هەمە لایەنە بۆ بەهێزبوونەوەی ئێران بەرنامە دابڕێژین و لە دەرفەتەکان کەڵک وەربگرین.
Your Comment