AP ١٤٠١ خاکەلێوە ١٥ ١٠:١١

وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا ڕایگەیاند ؛

ڕووسیا یەکەم ڤاکسینی هەڵمژینی کۆرۆنای لە جیهان تۆمار کرد

ڕووسیا یەکەم ڤاکسینی هەڵمژینی کۆرۆنای لە جیهان تۆمار کرد

وەزارەتی تەندروستی ڕووسیا نموونەی هەڵمژینی ڤاکسینی سپۆتنیکی وەکوو یەکەم ڤاکسینی هەڵمژینی جیهان بۆ بەرەوڕوو بوونەوەی کۆڤێد 19 تۆمار کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە تاس، ئەو هەواڵدەرییە فەرمیەی ڕووسیا لە جوونی 2022 ی زایینی و بە گێرانەوە لە ئەلکساندر گینزبرگ بەرپرسی ئەنیستیتۆی گامالیا، ڕایگەیاند ڤاکسینی هەڵمژین لە دژی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە 3 بۆ 4 مانگی داهاتوو دەخرێتە بەر دەستی خەڵک.

هەروەها میخائیل مۆراشکۆ وەزیری تەندروستی ڕووسیا، یەکی ئاپی 2022 لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ تاس وتی: پێم وابێ لە چەند ڕۆژی داهاتوو ئەو ڤاکسینە پشت ڕاست بکرێتەوە.

بڕیارە ئەو ڤاکسینە هەڵمژینە بۆ نوێ کردنەوەی ڤاکسیناسیۆن یان هەمان قۆناغی بوستر بەکار بهێنێت. بە وتەی مۆراشکۆ وەزارەتی تەندروستی چاوەڕوانی ڕاپۆرتی کارناسانە و دوای ئەوە بڕیار دەدات.

News ID 41465

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha