AP ١٤٠١ خاکەلێوە ٩ ١٣:٠٥

لە پەراوێزی لووتکەی دۆحە؛

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دیداری کرد

وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دیداری کرد

سەرچاوە عێراقییەکان لە دیداری وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە لەگەڵ نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران و گفتوگۆ سەبارەت بە بەرنامەی ناڤۆکی، دانوستانەکانی ڤیەنا و پرسی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەواڵیان دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، فواد حسێن ڕۆژی دووشەممە لە پەراوێزی بیستەمین کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی دۆحە لەگەڵ ڕابرت مالی نوێنەری ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران دیدار و گفتوگۆی کرد.

ئەو هەواڵە لە ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بڵاو کراوەتەوە و تێیدا هاتووە: لە دیداری فواد حسێن و ڕابرت مالی، گۆڕانکارییە سیاسی و ئەمنیەتییەکانی ناوچەکە و پاشهاتەکانی، ڕاستییەکان سەبارەت بە پێوەندییەکانی ئێران و ئەمریکا و ڕێگاکانی چالاک کردنەوەی گفتوگۆکان کە پێشتریش ئەنجام درابوو، تاوتوێ کرا و لەسەر دانوستانەکانی ڤیەناش باس کرا.

وەزیری دەرەوەی عێراق لە ئەو دیدارەدا ئاماژەی دایە سەر گرینگایەتی سەقامگیری و بەکارهێنانی دەرفەتەکان و ڕێکارەکانی هاوئاهەنگی و جەختی کرد: عێراق لەسەر کەم کردنەوەی ئاڵۆزییەکان و زەروورەتی پاراستنی بەرژەوەندیی لایەنەکانە و لە سەر پێوەرەکانی ئاسایش و ئاشتی دراوسێکانی عێراق و ناوچەکە دەچێتە پێشەوە.

ڕابرت مالیش لە ئەو دیدارەدا بە ئاماژە بە ڕێگای ئەرێنیی دانوستانەکانی ڤیەنا وتی: تەنیا هەندیک بابەت بۆ یەکلا بوونەوەی ڕێککەوتنەکە ماوە و ئێمە لە عێراق بەهۆی ڕۆڵی سەرەکیی لە ئەو ڕێگایە دەسخۆشی دەکەین.

News ID 41422

Tags

Your Comment

You are replying to: .
  • captcha