بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئێنریکە مۆرا جێگری بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی ئەورووپا کە بۆ گفتوگۆ و دیدار لەگەڵ عەلی باقری دانوستانکاری باڵای ئێران سەردانی ئێرانی کردووە، دیدارێکی کورتیشی لەگەل حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران هەبوو.
لە ئەو دیدارەدا، دوایین دۆخی گفتوگۆکانی هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆکان لە ڤیەنا تاوتوێ کرا.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان لە ئەو دیدارەدا وێڕای دەسخۆشی لە هەوڵەکانی جۆزب بورل و ئێنریکە مۆرا، بە وتنی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە شێوەی جیدی لە دانوستانەکانی ڤیەنا بەشداری کردووە و بۆ گەییشتن بە ڕێککەوتن، داهێنانی پێویستی ئەنجام داوە، وتی: لایەنەکانی دیکە و بەتایبەتی حکومەتی ئەمریکا ئەبێ بۆ چارەسەری کێشەکان ڕاستبین بن.
ناوبراو وتیشی: بڕیارنەدانی سیاسی ئەمریکا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گەمارۆیانەی کە پێوەندیان هەیە بە ئابووری خەڵکی ئێرانەوە، لەمپەری گەییشتن بە ئەنجامی کۆتاییە و بۆ ئێمە بەرژەوەندی ئابووری و هەڵەوشاندنەوەی کاریگەری گەمارۆکان یەکمایەتیە.
Your Comment