بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، مەحموود حەیانی لەم بارەوە وتی: گەر دەنگدان بۆ سەرۆک کۆماری بە پێی یاسا و بڕیارنامەی پارلەمان بەڕێوە بچێت، پێش بینی دەکرێت بەربژێری یەکێتی نیشتمانی بۆ سەرۆک کۆماری هەڵبژێردرێت.
ئەو وتیشی: گەر دۆخەکەش ئاڵۆز بێت، بەربژێری یەکێتی سێ لایەنە بۆ سەرۆک کۆماری هەڵدەبژێردرێت.
ناوبراو لە دەنگ دانی ئەم گرووپە بە بەربژێری یەکێتی نیشتمانی کوردستان هەواڵی دا و داکۆکی کرد: گەر ئەم پارتە بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژێری خۆی بناسێنێت، ئێمە نوێنەرانی چوارچێوەی هاوئاهەنگی دەنگی پێ ئەدەین.
Your Comment