بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، مەلا کەریم شەکوور نوێنەری یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە هەوڵی پەرلەمان بۆ دووپات کردنەوەی ناونووسی بەربژێرەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری، وتی کە ئەو کارە ناپێویست و پێشێل کرانی یاسای عێراقە و نەێنەرانی پارتەکەی دەنگیان بە ئەو بڕیارە لە پەرلەمان نەداوە.
ناوبراو جەختی کرد کە پۆستی سەرۆک کۆماریی عێراق هی یەکێتییە و بەرهەم ساڵحیش تەنیا بەربژێری یەکێتی بۆ ئەو پۆستەیە و رێگە نادەین پارتی ئەو پۆستە بباتەوە.
هەروەها ئاماژەی کردووە کە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق کاریگەری نەرێنی کردووەتە سەر دەسەڵاتداری هەرێم.
Your Comment