بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایگەیاند، ئەم حزبە دەسەڵاتدارانە نە مووچە دەدەن و نە داهاتی نەوت و ناوخۆ دەگەڕێننەوە و رۆژ بەڕۆژ سوتەمەنی و پێداویستییە سەرەتاییەکانی هاوڵاتییان گران دەکەن، بۆیە هەڕەشەى خۆپیشاندان و جوڵاندنى شەقام دەکات.
شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەتەنزەوە دەڵێت، "ئەم دەسەڵاتە بە نەقیزە نەبێت ئیش ناکات، وابزانم کاتی نەقیزەکە هاتۆتەوە.
سەرۆکى نەوەى نوێ دەڵێت، دەسەڵات باش دەزانێت کە ئەوان گاڵتە ناکەن و کاتێک قسەیەکیان کرد سەد لە سەدی جێبەجێی دەکەن و ئیتر ئەوەی رودەدات لەسەر دەسەڵات خۆیەتی ئەنجامەکەی.
Your Comment