بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەمێک پێش ئێستا کەناڵی رووداوی نزیک لە پارتى بڵاویکردەوە، کە پارتى رێبەر ئەحمەد وەزیرى ناوخۆی حکومەتى هەرێمى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمار کاندیدکردوە.
تائێستا پارتى هیچ هەڵوێست و راگەیەنراوێکى فەرمى لەوبارەیەوە بڵاونەکردوەتەوە کە ئایا رێبەر ئەحمەد کاندیدی ئەوانە یان نا.
دوێنێ یەک شەممە دادگای فیدراڵی عێراق هۆشیار زێبارى لە کاندیدی پۆستى سەرۆک کۆماری عێراق دوور خستەوە بەهۆی ئەو سکاڵایانەى کە لەلایەن ژمارەیەک پەرلەمانتارەوە لەسەرى تۆمار کرابوون
Your Comment