بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سەید حەسەن نەسروڵا ، ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان لە سەروبەندی رۆژانی ساڵوەگەڕی سە کەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە گەڵ کەناڵی ئەلعالەم قسەی کرد.
لە بەشێک لە قسەکاننیدا سەید حەسەن نەسروڵا وتی: ئێران بە بەرەکەتی شۆرشی ئیسلامی ، خاوەن حاکمییەت و سەربەخۆیی سیاسی راستەقینەیە.
وتیشی: خەڵک شۆڕشگێڕی ئێران بە شۆڕشی خۆیان، ئەمریکایان لە وڵاتەکەیان دەرکرد.
ئەوەشی وت کە کۆماری ئیسلامی ، دەرئەنجامی شۆرشی خەڵکە و خاوەن حاکمییەتی سەربەخۆیە . هەندێ وڵات هەن کە پاگەندەی حاکمییەت و سەربەخۆیی دەکەن بەڵام فەرمان لە باڵوێزخانەکانی وڵاتانی دیکە وەردەگرن.
ئەمرۆکە لە ئێراندا سەربەخۆیی و ئازادی سیاسی راستەقینە هەیە.
Your Comment