بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئیبراهیم رەزایی لەم بارەوە وتی: وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی مەجلیسدا داکۆکی کردووە دانوستانەکان بە پێ دەقێکی نوێ چۆتە پێشەوە.
ئەو وتیشی: ئەمیرعەبدوڵاهیان دیسانەوە داکۆکی کردووە هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان و پاراستنی مافی خەڵکی ئێران هێڵی سووری ئێمە لە دانوستانەکانە. هەروەها ڕاشیگەیاندووە ئێمە بە شێوەی ڕاستەوخۆ لە گەڵ ئەمریکا دانوستان ناکەین و بۆ هەڵوەشانەوەی گەمارۆکان هەموو هەوڵی خۆمان ئەدەین.
Your Comment