ئەیاد عەلاوی زەنگی مەترسی بۆ عێراقی لێدا

سەرۆکی هاوپەیمانی ئەلوەتەنیەی عێراق رایگەیاند: عێراق لە دۆخێکی مەترسیدار دایە. ئەگەری ئەوە هەیە کە وڵات بەرەو بۆشایی یاسای بنەڕەتی بڕوات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی سیاسە نیوز، ئەیاد عەلاوی داوای لە هەموو کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان کرد بەدوای ئاسایشی وڵاتەوە بن چونکو گرینگی دان بە وتووێژە میدیاییەکان ئاڵۆزی و تێکچوونی دۆخی وڵاتی بەدواوە دەبێت.

ئەو وتیشی: عێراق لە دۆخێکی مەترسیدار دایە و بە بۆنەی دەرکەوتنی دووبەرەکی لە نێوان بەربژێرەکان و داخوازی گرووپەکان، ئەگەری ئەوە هەیە کە وڵات بەرەو بۆشایی یاسای بنەڕەتی بڕوات.

هەروەها مەشعان جبووری لە سیاسەتوانانی عێراقی لە تویتێکدا نووسی: ئەگەری ئەوە هەیە کە نوێنەرانی دوو هاوپەیمانی عەزم و تەقەدوم لە کۆبوونەوەی دەنگداندا بەشداری نەکەن بەم شێوە کۆبوونەوەکە ناگاتە ئاستی پێویست و بێ ئاکام دەمێنێتەوە.

News Code 40976

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha