ئەگەر هۆشیار زێباری مەرجەکانی سەرۆک کۆماریی نەبوو، دەنگی پێمەدەن

ڕێبەری ڕەوتی سەدر داوای لە پەرلەمانتارانی عێراق کرد ئەگەر بەربژێری پارتی مەرجەکانی بۆ سەرۆک کۆماریی عێراق نەبوو، دەنگی پێمەدەن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، بە بەربژێر بوونی هۆشیار زێباری لە ئەندامانی باڵای پارتی دیمۆکرات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار کاردانەوەی نیشان دا.

موقتەدا سەدر لە تویتەرەکەی نووسی: ئەگەر بەربژێری پارتی و هەموو بەربژێرەکانی دیکەش، مەرجەکانی وەرگرتنی پۆستی سەرۆک کۆماریان نەبێت، داوا لە پەرلەمانتارانی چاکخواز دەکەم کە دەنگی پێمەدەن. ئێمە لایەنگری چاکسازین نەک خوازیاری دەسەڵات.

ئەو کاردانەوەی موقتەدا سەدرە لە حاڵێکدایە کە مەحموود محەمەد وتەبێژی پارتی جەختی کردووە کە هۆشیار زێباری بەربژێری کۆتایی ئێمە بۆ پۆستی سەرۆک کۆمارییە و ناکشێتەوە.

ڕاگەیاندنی بەربژێر بوونی هۆشیار زێباری بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری بەهۆی دۆسیەی گەندەڵی و پرسە پەراوێزییە سیاسییەکانەوە لەوانە بەشداری لە گشت پرسی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان، تەنانەت لە ناوخۆی هەرێمیش دژایەتی دەکرێت.

News Code 40956

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha