بە پێێ راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلجەزیرە، جۆ بایدن ڕایگەیند: هێزەکانی ئەم وڵاتە لە ئۆپەراسیۆنی شەوی پێشووی خۆیان لە ئێدلب، سەرکردەی نوێی داعشیان کوشت.
ئەو وتیشی: بە فەرمانی من شەوی پێشوو هێزە ئەمریکییەکان ئۆپەراسیۆنێکی سەرکەوتوویان لە سووریا بەڕێوە برد کە تێیدا عەبدوڵا قرداش ناسراو بە ئەبوو ئیبراهیم ئەلقەرشی سەرکردەی نوێی داعشیان کوشت.
بایدن راشیگەیاند: ئێمە ئەلقەرشیمان کوشت بۆ ئەوەی جیهانێکی هێمنمان هەبێت. بەرپرسێکی ئەمریکیش لەم بارەوە وتوویە: سەرکردەی داعش لە رێگای پشتوێنی تەقینەوە خۆی تەقاندۆتەوە و بۆتە هۆی کوژرانی خەڵکی ئاسایی.
لە لایەکی دیکەوە کەناڵی ئەلمەیادینیش پاش ئەم رووداوە رایگەیاند: ئۆپەراسیۆنی هێرش بۆ سەر سەرکردەی داعش بە هاوکاری رێکخراوەی زانیاریی عێراق بەڕێوە چووە.
Your Comment