بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئەلمەعلوومە، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پارلەمانی عێراق و نێچیروان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ گەیشتنە نەجەف.
بە گوێرەی ئەم راپۆرتە، سەرۆکی پارلەمانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گەڵ موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر دیدار و وتووێژیان کرد. ئەم سەفەرە لە حاڵێک دایە کە دووبەرەکی نێوان کوردەکان بۆ پۆستی سەرۆک کۆماریی درێژەی هەیە.
پێشتر یەکێتی نیشتمانی لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند کە بەم ئاکامە گەیشتوون جارێکیتر بەرهەم ساڵح وەکوو بەربژێری سەرۆک کۆماری بناسێنن و پشتیوانی لێ بکەن.
هەر لەم بارەوە بافڵ تاڵەبانی داکۆکی کرد پۆستیی سەرۆک کۆماری مافی یەکێتی نیشتمانییە. گەر یەکێتی نیشتمانی کەسێکی دیکەش بناسێنێت، دیسانەوە پارتی دیموکرات بەدوای بەدەست هێنانی ئەم پۆستەیە.
Your Comment