AP ١٤٠٠ ڕێبەندان ١١ ١٢:١٩

لە سەروبەندی دەیەی فەجر ئەنجام درا؛

ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر مەزاری ئیمام خومەینی

ئامادەبوونی ئایەتوڵڵا خامنەیی لەسەر مەزاری ئیمام خومەینی

ڕێبەری ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ و لە سەروبەندی ڕۆژانی دەیەی فەجر،لە سەر مەزاری دامەزرێنەری شۆرشی ئیسلامی ئامادە بوو.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە سەوربوندی ڕۆژانی دەیەی فەجر و چل و سێهەمین ساڵڕۆژی سەرکەوتنی بەشکۆی شۆرشی ئیسلامی، ئایەتوڵڵا خامنەیی لە یەکەم کاتژمێرەکانی بەیانی ئەمڕۆ لە سەر مەزاری دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامی ئامادە بوو و بە خوێندنی نوێژ و قورئان، یادی ئیمامی گەلی ئێرانی بەرز ڕاگرت.

ڕێبەری شۆڕشی ئیسلامی هەروەها بە ئامادەبوون لە سەر مەزاری شەهیدان بەهەشتی، ڕەجایی، باهونەر و شەهیدانی ڕووداوی حەوتەمی پووشپەڕی 1360، لەخودای گەورە داوای بانترین پلەی بۆیان کرد.

ئایەتوڵڵا خامنەیی پاشان چوونە گوڵزاری شەهیدانی پایەبەرز و ڕێزی لێیان گرت.

News Code 40902

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha