پێشانگای گەشتیاری تاران دەرفەتێکە بۆ ناساندی بەستێنە گەشتیارییەکانی کوردستان

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی کوردستان وتی: پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری تاران دەرفەتێکی زۆر بەنرخە بۆ ناساندنی دەرفەتە گەشتیارییەکانی کوردستان بۆ ناوخۆ و دەرەوە بەتایبەتی هەرێمی کوردستان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یەعقووب گەوێڵیان لە پەراوێزی پازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری تاران لەگەڵ ئەمل خان جێگری وەزیری گەشتیاری عێراق و عەلی ڕەئووف بەرپرسی گشتی گەشتیاری سلێمانی و شاندی هاوڕێیان دیداری کرد.

ناوبراو ڕایگەیاند: لە ئەو پێشانگا دەرفەتگەلێک لەوانە سنە شاری داهێنەری مۆسیقا، مەریوان شاری جیهانی کڵاش، کاکۆی خواروو و گەندی نەتەوەیی گڵێمیش دەناسێندرێن تا بتوانن گەشتیارانی ناوخۆیی و دەرەکی بەرەو کوردستان هان بدەن.

بەرپرسی گشتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستی کوردستان زیادی کرد: حەوت ژووری پیشەی دەستی لە پیشەگەرانی پارێزگای کوردستان بریتی لە ئەرخەوان چنین، سندوقچەی نەریتی، پیشەی دەستی هەورامان، سوراجی نەریتی، سازی کووبەیی و دوو ژووری گڵێم چنین کراوەتەوە.

شیاوی باسە پازدەهەمین پێشانگای نێودەوڵەتی گەشتیاری لە 9 بۆ 12 ی بەفرانابری ئەمساڵ لە شوێنی هەمیشەیی پێشانگا نێودەوڵەتییەکانی تاران بەڕێوە دەچێت و ژووری کوردستان لە هۆڵی B38 میوانداری هۆگرانە.

News Code 40897

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha