بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی بەغداد ئەلیەوم، شاندی هاوئاهەنگی شێعەی عێراق سەبارەت بە دۆخی سیاسی ئەو وڵاتە، بڵاوکراوەیەکی دەرکرد.
لەم بڵاوکراوەدا نووسراوە: مەبەستی ئێمە ئەوەیە کەسێک وەکوو بەرپرسی پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاری بکەین کە بتوانێت لەم قۆناغە هەستیارەی ئێستا تێپەڕێت و هیوادارین هاوپەیمانانی دیکەش لەم ڕێگایەدا یاریدەرمان بن.
هەروەها لەم بڵاوکراوەدا داکۆکی کراوە: ئەمە دروست نییە کە گرووپێکی سیاسی بە بۆنەی پاراستنی بەرژەوەندی گرووپێکی دیکە لە بەڕێوەبەرایەتی وڵات وەلا بنرێت و بسڕدرێتەوە.
بۆچوونی ئێوە