ستراتیژی ئەمریکا هەمبەر نەوتی کوردستانی سووریا ڕوون نییە

جەیمز جێفری نوێنەری پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، وتی: دەوڵەتی ئەمریکا هەڵوێستی خۆیی هەمبەر نەوتی سووریا ڕوون نەکردووەتەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جەیمز جێفری، نێردەی پێشووی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا وتی: دەوڵەتی ئەمریکا هێشتا هەڵوێستی خۆیی هەمبەر نەوت لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، نە بۆ ڕای گشتی ئەمریکا و نە تەنانەت بۆ هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک، ڕوون نەکردووەتەوە.

ناوبراو لە گفتوگۆ لەگەڵ یەکێک لە مێدیاکانی باکووری سووریا زیادی کرد: کێشەگەلێکی بچووک لە سەر نەوت لەوانە گەشە و دۆزینەوەی بازاڕی پاشکەوتە نەوتییەکان لە باکووری سووریا هەیە.

ئەو بەرپرسە پێشووەی ئەمریکا پێوەندی واشنتۆن و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیکی سووریای باش وەسف کرد.

جێفری بوونی ستراتیژی سیاسی و ئابووری ئەمریکا لە سووریای نکۆڵی نەکرد، بەڵام ڕایگەیاند کە ئەو ستراتیژییە لە عێراق باشتر ڕێکخراوە.

ناوبراو وتی: لە سووریا، هەوڵی زۆر لەوانە هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ دابین کردنی دارایی بەرنامەکانی پاڵپشتی لە سەقامگیری و بەرنامەی مرۆڤدۆستانە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا هەیە.

News Code 40785

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =