سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە مسکۆ

سەرۆک کۆماری ئێران کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ڕووسیاییەکەی خۆی و لە درێژەی پەرەپێدان بە هاوکارییە ئابووری، سیاسی و فەرهەنگییەکان بەرەو ڕووسیا کەوتەڕێ، چەند خولەک پێش ئێستا گەییشتە فڕۆکەخانەی مسکۆ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێران کە لەسەر بانگهێشتی فەرمی هاوتا ڕووسیاییەکەی خۆی و لە درێژەی پەرەپێدان بە هاوکارییە ئابووری، سیاسی و فەرهەنگییەکان بەرەو ڕووسیا کەوتەڕێ، چەند خولەک پێش ئێستا گەییشتە فڕۆکەخانەی مسکۆ.

سەرۆک کۆمار لە سەفەر بۆ مسکۆ لەگەڵ ڤیادمیر پووتین سەرۆک کۆماری فیدراسیۆنی ڕووسیا دیدار دەکات.

بەشداری و لێدوان لە کۆبوونەوەی گشتی مەجلیسی دوما، دیدار لەگەڵ ئێرانییەکانی دانیشتووی رووسیا و کۆبوونەوەی هاوبیری لەگەڵ چالاکانی ئابووری ڕووسیا، بەشێک لە بەرنامەکانی سەرۆک کۆمار لەو سەفەرە دوو ڕۆژەیە.

وەزیرانی دەرەوە، نەوت و کاروباری ئابووری و دارایی، ڕەئیسی لە ئەو سەفەرە هاوڕێی دەکەن.

News Code 40769

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 1 =