مستەفا کازمی شیاوی پۆستی سەرۆک وەزیریی عێراق نییە

ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ڕایگەیاند کە لە ڕوانگەی شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانەوە، مستەفا کازمی شیاوی پۆستی سەرۆک وەزیری نییە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە فرات نیوز، حەیدەر ئەللامی ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا وتی: لە ڕوانگەی شاندی هاوئاهەنگی شیعەکانەوە، مستەفا کازمی شیاوی پۆستی سەرۆک وەزیری نییە. کازمی ناتوانێت کاروباری وڵات بەڕێوە ببات و ئێمە دژی بەربژێر بوونی ئەو بۆ پۆستی سەرۆک وەزیری لە خولی نوێین.

ناوبراو وتیشی: مستەفا کازمی بۆ ڕازی کردنی شاندی هاوئاهەنگی شیعی سێ وەزارەتخانەی پێمان پێشنیار کرد بەڵام قبووڵمان نەکرد. تەنانەت مەسعوود بارزانیش لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا ڕەخنەی لە کازمی گرتووە.

شیاوی باسە، لەم دواییەدا موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر دوای دیداری خۆی لەگەڵ هادی عامری ڕێبەری هاوپەیمانی فەتح لە نەجەف، پۆستێکی تویتەریی بڵاو کردەوە. رێبەری ڕەوتی سەدر لە ئەو پۆستە تویتەریەدا کە پێشتریش چەند جار هاوشێوەکەی بڵاو کردبووەوە، لەسەر پێداویستی پێکهێنانی حکومەتی گشت گیری نەتەوەیی جەختی کردووە. لە تویتەکەی سەدر هاتووە: نە ڕۆژهەڵاتی، نە ڕۆژاوایی، دەوڵەتی زۆرینەی نەتەوەیی.

News Code 40768

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 5 =