گەڕان بەدوای کۆڵبەرە بزربووەکانی ورمێ بەردەوامە

قایمقامی ورمێ وتی: گەڕان بۆ دۆزینەوەی سێ کەس لە خەڵکی گوندی باوانی ورمێ لە خاکی ئێران و تورکیا دەستی پێ کردەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، رەسووڵ موقابلی لەم بارەوە وتی: بە پێی هەواڵە بڵاوکراوەکان سەبارەت بە ون بوونی سێ کۆڵبەری خەڵکی باوان لە دەڤەری بەشی سیلڤانا لە سنووری نێوان تورکیا و ئێران، خێرا لێکدانەوەکان لە ڕێگای سنوورەکانی ئێرانەوە دەستی پێ کرد.

ئەو وتیشی: گەڕان بەدوای ئەو کەسانە دەستی پێ کرد و چەند تیم لە هێزەکانی سنوورەوانی تورکیا بۆ ناوچەکە نێردران بەڵام پاش چەند کاتژمێر گەڕان، بەداخەوە هیچ شتێکیان لێ نەدۆزرایەوە.

ناوبراو راشیگەیاند: هێزەکانی مانگی سووری کۆماری ئیسلامی ئێران و هێزەکانی خەڵک لە ڕۆژی هەینی ٢٤ی بەفرانبارەوە گەڕان بەدوای ئەو سێ کەسەیان دەست پێ کردووە و تا ئێستاش درێژەی هەیە.

شیاوی ئاماژەیە ڕۆژی هەینی سێ کۆڵبەری خەڵکی ورمێ لە بەرزاییەکانی مێرگەوەر ون بوون و لەو رۆژەوە گەڕان بۆ دۆزینەوەیان درێژەی هەیە کە دوێنێ بە هۆی سەرما و سەهۆڵبەندانەوە گەڕانەکان ڕاگیرا و ئەمڕۆ دیسانەوە دەستی پێ کردەوە.

News Code 40758

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =