گەنجێکی کوردستانی چووە ڕیزی یانەیەکی تۆپی پێ ئەورووپی

بەرپرسی گشتی وەرزش و لاوانی کوردستان وتی: یادگار ڕوستەمی یاریزانی تۆپی پێی کوردستانی لەگەڵ یانەی "پوگون شچچین" ی لەهستان گرێبەستی واژۆ کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حامد جۆلایی، وتی: یادگار ڕوستەمی، یاریزانی بەناوبانگ و داهاتووداری کوردستانی کە ساڵانێکە لە یانەی ئاکادمی کیا خەریکی یاری بوو لەگەڵ یانەی "پوگون شچچین" ی لەهستان گرێبەستی واژۆ کرد.

ناوبراو بە ئماژە بە ئەوەی کە یانەی پوگون ئەو هەواڵەی لە هەژماری فەرمی خۆی بڵاو کردووەتەوە، زیادی کرد: ئەو وەرزشوانە کوردستانییە پێشینەی ئەندامێتی لە هەڵبژاردنەی نەتەوەیی تۆپی پێی خوێندکاری، میرمنداڵان و تازەلاوانی ئێرانی هەیە.

یادگاری ڕوستەمی لەدایک بوونی بەفرانباری 1382 لە گوندی ساوجی سەر بە شاری مەریوان لە پارێزگای کوردستانە.

News Code 40713

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 16 =