جەختی بەشار ئەسەد لەسەر کردنەوەی پرۆژەی نوێ لە نێوان ئێران و سووریا

بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدار لەگەڵ ڕوستەم قاسمی وەزیری ڕێگا و شارسازی ئێران لەسەر کردنەوەی پڕۆژەی نوێ کە لە بەرژەوەندی دوو وڵاتەکە بێت، جەختی کرد.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە سانا، لە دیدارێک کە دوێنێ لە دیمەشق بەڕێوە چوو، بەشار ئەسەد کردنەوەی پڕۆژەی نوێ کە بەرژەوەندی دوو وڵاتەکە دابین دەکات و بەشی کار و بازرگانی هەر دوو وڵاتەکە پێوەند دەدات، گرینگ وەسف کرد.

لە دیداری روستەم قاسمی وەزیری رێگا و شارسازی ئێران کە سەرۆکایەتی کومیتەی هاوبەشی ئابووری سووریا و ئێرانی لە ئەستۆیە لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا پێوەندی دوولایەنە و بەتایبەتی لە بواری ئابووریان تاوتوێ کرد.

لە ئەو دیدارەدا هەروەها ڕێگاکانی پەرەپێدانی بەستێنی کاری دوولایەنە لە بەشە دەوڵەتی و تایبەتەکان و سەرمایەدانەری هاوبەش بە ئامانجی دروست بوونی ڕوانگەی نوێ لە پێوەندی بازرگانی و ئابووری دوو وڵاتەکە تاوتوێ کرا.

News Code 40697

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 13 =