سێ نوێنەری کورد خۆیان بۆ جێگری دووهەمی سەرۆک مەجلیسی عێراق کاندید کردووە

سێ نوێنەری کورد خۆیان بۆ جێگرایەتی دووهەمی سەرۆک پارلەمانی عێراق لە خولی پێنجەمی چالاکی پارلەمان کاندید کردووە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر, ئەمڕۆ یەکەمین کۆبوونەوەی خولی پێنجەمی پارلەمانی عێراق بەڕێوە چوو.
بە پێی یاسا لە یەکەمین کۆبوونەوەدا دەبێ سەرۆک پارلەمان و دوو جێگری دیاری بکرێن.
بە پێی ڕێکەوتنەکانی پێشوو سەرۆک پارلەمان دەبێ سونە و دوو جێگرەکەشی لە نێوان شێعەکان و کوردەکان هەڵدەبژێردرێن.
تا ئێستا ۳ کورد خۆیان بۆ جێگرایەتی دووهەم کاندید کردووە. شاخەوان عەبدوڵا, موسەنا ئەمین و سروە عەبدولواحید ناوی ئەو سێ کەسەیە.

News Code 40654

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 6 =